شارپرێس: حلمى ره‌سول ره‌زا
كۆمه‌ڵگه‌ى توركى له وه‌رچه‌رخانێكى سه‌ره‌نجراكێشدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئیسلامیه‌كى پارێزگاره و ماوه‌ى 16 ساڵه له‌سه‌ره‌وه‌ى هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵاتدایه، به پێچه‌وانه‌ى پێشبینیه‌كانه‌وه، توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ده‌ریخستوه ئایندارى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له كۆمه‌لگه‌ى توركیدا پاشه‌كشه‌ى كردوه.
ده‌ره‌نجامى هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌نده به چوارچێوه‌ى كات و شوێنه‌وه، و ناكرێت به ره‌هایى ئه‌نجامه‌كه‌ى بگه‌شتێنرێت، له‌به‌رئه‌وه تێگه‌یشتن له‌و توێژینه‌وه‌یه‌ى ئاشكراى كردوه كه دیندارى لاى توركه‌كان پاشه‌كشه‌ى كردوه وه‌ك ئاماژه‌یه‌كى دۆخ و قۆناغێكى دیاریكراوه، و وه‌ك ئاراسته‌یه‌كى درێژ خایه‌ن پشتى پێ نابه‌سترێت، توێژینه‌وه‌كانى دیكه پشتگیرى ده‌كه‌ن یاخود ره‌تىده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رۆك ئه‌ردۆگان سه‌ركه‌وتو بوبێت له درێژه دان به ده‌سه‌ڵات بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ 16 ساڵ و زۆربه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى خستبێته ژێر ده‌ستى خۆیه‌وه، و گۆڕانكاریه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى ده‌ستورى له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیدا ئه‌نجام دابێت، به‌لام پێده‌چێت شكستى هێنا بێت له دووباره بنیاد نانه‌وه‌ى كۆمه‌لگه‌ى توركى كه عه‌لمانیه‌ت ره‌گى تێدا داكوتاوه.
توێژینه‌وه‌یكى په‌یمانگاى " كوندا"، ئاشكراى ده‌كات پاشه‌كشه‌یه‌كى روون هه‌یه له ئایندارى توركه‌كان و رۆلى ئاین به شێوه‌یه‌كى گشتى له‌هه‌ڵس و كه‌وته رۆژانه‌كانیاندا، ئه‌م په‌ره‌سه‌نده سه‌ره‌نجراكێشه پرسیارگه‌لێكى زۆر دروست ده‌كات ده‌رباره‌ى سیاسه‌تى ئایینى ئه‌ردۆگان و نهینێ كارلێنه‌كردنى به‌شێك له گه‌لى تورك له‌گه‌ڵیدا.
ئه‌ردۆگانیه‌ت و ره‌گى عه‌لمانى
سه‌رۆكى توركیا هه‌رگیز به‌رزه‌فرى خۆى نه‌شاردووه‌ته‌وه، نه‌ك ته‌نها له سه‌ركردایه‌تى كردنى وڵاته‌كه‌ى له رووى سیاسیه‌وه، به‌ڵام جێپه‌نجه‌ى خۆى به‌جێهێشتوه به گوێره‌ى تێڕوانینى تایبه‌تى خۆى؛ كه خۆى ده‌بینێته‌وه له زیندوكردنه‌وه‌ى شانازیه‌كانى رابردووى عوسمانى و به‌های ئایینى كه تیایدا روبه‌روبونه‌وه‌ى تێدایه له‌گه‌ل هه‌ندێ شێوه‌ى رۆشنبیرى رۆژئاوا.
ئه‌ردۆغان هه‌وڵى داوه ئه‌م تێڕوانینه‌ى ته‌رجه‌مه بكات بۆ سه‌ر ئه‌رزى واقیع له رێگه‌ى فراوانكردنى پالشتى حكومى بۆ قوتابخانه ئیسلامیه‌كان و پایه‌ند بون به په‌روه‌رده‌ى ئایینى له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كاندا. هه‌روه‌ها په‌یمانى داوه به دروست كردنى – نه‌وه‌یه‌كى له خواترس- ، گرنگترین بریاره‌كانیشى له‌م باره‌یه‌وه هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌كردنى حیجاب له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى توركیدا له ساڵى 2013.
له‌م روه‌وه توێژه‌رى سیاسى تورك یوسف كاتب ئۆغلۆ له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ DW، واى ده‌بینێ " به‌ڵێ به‌ئاگاییه‌كى پێویست هه‌یه به‌وه‌ى گه‌لى توركیا بگه‌رێته‌وه بۆ به‌ها و رابردوى ئاینیى، ئه‌مه‌ش نابێت ببێته مایه‌ى نیگه‌رانى ئه‌وانه‌ى شرۆڤه‌ى توركیا ده‌كه‌ن".
به‌ڵام تویژینه‌وه‌یه‌كى نوێى په‌یمانگاى –كوندا- بۆ وه‌رگرتنى بۆچونى گشتى، پێنوێنى ئه‌وه‌ى كردوه، پاش ده‌یه‌و نێوێك له گه‌یشتنى ئه‌ردۆگان بۆ ده‌سه‌ڵات ، دیندارى لاى توركه‌كان پاشه‌كشه‌ى كردوه. بابه‌ته‌كه‌ش په‌یوه‌ندى به لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى فراوانه‌وه هه‌یه له نێوان 5793 له توركه‌كان و له 63 شار‌و گوندى جیاوازدا.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستوه رێژه‌ى ئه‌و توركانه‌ى به‌خۆیان ده‌لێن دیندار دابه‌زیوه له ماوه‌ى ده ساڵدا له 54% بۆ 51%. به‌ڵام ئاینداره‌كان به شێوه‌یه‌كى قوڵ رێژه‌یان ناگاته یه‌ك له‌سه‌ر ده. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له كۆى سێ كه‌س دوانیان له مانگى ره‌مه‌زاندا به‌رۆژو ده‌بنن كه ئه‌م رێژه‌یه ده‌كاته 77%. هه‌رچى ژماره‌ى بێ باوه‌ره‌كانه سێ ئه‌وه‌نده ژماره‌یان زیاتره.
شكستى سیاسه‌تى ئایینى ئه‌ردۆغان
ئه‌نجامى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه حزبى داد‌و گه‌شه‌پیدانى نیگه‌ران كردوه، به‌وه‌ى حكومه‌تى توركیا خه‌رجیه‌كى زۆرى له پیناو خه‌ونى ئه‌ردۆگاندا ته‌رخان كردوه بۆ پێگه‌یاندنى – نه‌ویه‌كى له‌خواترس-، به شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تى فێركردن له ساڵى 2018 دا بودجه‌ى فێركردنى ئایینى به رێژه‌ى 63% زیاد كردوه كه ده‌گاته 1.3 ملیار یۆرۆ. هه‌روه‌ها ژماره‌ى دامه‌زراوه فێركاریه ئاینیه‌كان له سه‌رده‌مى ئه‌دردۆگاندا له 450 ه‌وه به‌رز بۆته‌وه بۆ 4500.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ل ماڵپه‌رى " شبیگل ئۆنلاین"ى ئه‌ڵمانى، زاناى بوارى كۆمه‌لایه‌تى " فولكان ئرتریت" رونى كردووه‌ته‌وه كه " كۆمه‌لگه ته‌نها به ویستى ده‌وله‌ت نابێته دیندار". ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه كه جیهانگیریى و مه‌ده‌نیه‌ت كاریگه‌رییان به‌هێزتر بوه له كاریگه‌رى ئه‌ردۆغان. ناوبراو ئاماژه‌ى بۆ كۆچێكى ناوخۆیى پێشبینى نه‌كراو كرد له ده‌یه‌كانى ئه‌م دواییه‌دا له توركیا، پێش نیو سه‌ده سێ یه‌كى توركه‌كان له گونده‌كان ده‌ژیان، به‌لام ئێستا رێژه‌یان ناگاته 7%. ئه‌مه‌ش ده‌رى ده‌خات سه‌ره‌راى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌ردۆگان هه‌ندێ رێ و ره‌سم و به‌هاى پارێزگاریكار و له‌نێویشیدا ئایینى پاشه‌كشه‌ى كردوه.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى حكومه‌تى توركیا زاڵ بوه به‌سه‌ر زۆربه‌ى ئامرازه كلاسیكیه‌كانى راگه‌یاندندا، له‌به‌رئه‌وه زۆربه‌ى توركه‌كان و به‌تایبه‌تى گه‌نجه‌كان بۆ ده‌سكه‌وتنى زانیارى و گه‌یشتن به جیهانى ده‌ره‌وه پشت به سه‌رچاوه‌كانى تر‌ى زانیارى ده‌به‌ستن.
به‌گوێره‌ى ئاماره ره‌سمیه‌كان نزیكه‌ى 72% ى توركه‌كان نێوه‌نده‌كانى توره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كى ئێجگار به‌رزه. له‌م روه‌وه یوسف كاتب ئۆغلۆ واى ده‌بینێ " تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاریگه‌رى زۆریان له‌سه‌ر كۆمه‌لگه‌ى توركى هه‌یه، و ئه‌مه‌ش چه‌كێكى دوولایه‌نه‌یه، و ره‌نگه كاریگه‌رى خراپى هه‌بێت".