شارپرێس:
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى دیبكا-ى هه‌واڵگرى كه له دزگاى موساد-ی ئیسرائیله‌وه نزیكه رایگه‌یاند، توركیا پێشنیارێكى داوه‌ته ڕوسیا سه‌بارت به باكورى سوریا، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا مۆسكۆ هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ربازى له ئه‌نقه‌ره كردووه.
پێگه‌كه له ڕاپۆرتێكیدا رایگه‌یاندووه، "پێش دوو دوو هه‌فته شاندێكى سه‌ربازى ئاست به‌رزى توركى سه‌ردانى مۆسكۆى كردووه به مه‌به‌ستى ڕازیكردنى ڕووسه‌كان به گرنگى و پێویستى چوونه‌ناوه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌نقه‌ره بۆ باكورى سوریا، به‌ڵام مۆسكۆ به ته‌واوى ئه‌و داواكارییه‌ى ڕه‌تكردۆته‌وه".
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو ڕوسیا هه‌ڕه‌شه‌ى له شانده‌كه‌ى توركیا كردووه به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره كارێكى له‌و جۆره بكات، ئه‌وا موشه‌كه ڕوسییه دژه‌فڕۆكه‌كان یه‌كسه‌ر و‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، توركیا داواى پێكهێنانى هاوپه‌یمانیه‌كى ڕوسى -توركى - ئێرانى كردووه له سوریا، ئه‌مه‌ش دواى بڕیاره له‌ناكاوه‌كه‌ى ئه‌مریكا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سوریا، ئه‌نقه‌ره‌ش پاساوى به‌وه هێناوه‌ته‌وه كه "تیرۆر هێشتا له ناو سوریا و هه‌موو ناوچه‌كه به گشتى بنه‌بڕ نه‌بووه".
وتیشى: "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا نیازى سه‌ردانیكردنى مۆسكۆى هه‌یه بۆ بینینى ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكى ڕوسیا به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دۆسیه‌ى كشانه‌وه له‌ناكاوه‌كه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له سوریا، سه‌ر‌بارى ئه‌وانه‌ش مۆسكۆ هیچ لێداوانێكى له‌باره‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌وه باس نه‌داوه".
پێگه ئه‌له‌كترۆنییه‌كه ده‌شڵێت، ئاره‌زوومه‌ندى توركیا بۆ چوون به‌ره‌و مۆسكۆ به ڕوون و ئاشكرایى له‌وه‌دا ده‌ركه‌وت كه ئه‌ردۆغان ڕه‌تیكرده‌ووه چاوى به "جۆن بۆڵتۆن"ى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا بكه‌وێت كاتێك سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ى كرد.
رونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌نقه‌ره نیازى هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵات و باكورى سوریا، ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكاش ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه، بۆیه مه‌یسه‌ربوونى ئه‌م كاره پێوویستى به هاوپه‌یمانییه‌كى ڕوسى- توركى- ئێرانى هه‌یه له سوریا.
ه.م