شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا عێراق‌و ئوردن له‌سه‌ر زۆر ئاستی بازرگانیی گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، ئێران ده‌ستیكردوه به‌دروستكردنی كێشه بۆ ئه‌و ڕێككه‌وتنه.
ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب له‌ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد، پاش سه‌ردانه‌كه‌ی عومه‌ر ره‌زاز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن بۆ به‌غدا، پاشان سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ ئوردن، ئه‌و دوو وڵاته چه‌ند بڕیارێكیان داوه بۆ ئاڵوگۆڕی ئابووری‌و بازرگانی له‌نێوانیاندا، كه دیارترینیان دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی له‌سه‌ر سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات، بازرگانیی نه‌وت، به‌ڵام ئێستا ئێران بوه‌ته كێشه له‌به‌رده‌م لێكتێگه‌یشتنی ئه‌و دوو وڵاته.
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێ، ڕاكێشانی بۆری نه‌وتیی به‌سره بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به، یه‌كێكی دیكه‌یه له پڕۆژه‌كانی به‌غدا‌و عه‌ممان، كه واده‌كات هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق به‌رزببێته‌وه، به‌ڵام ئێستا ئێران بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه بوته كێشه.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، ساڵانی ڕابردووش عێراق له‌گه‌ڵ ئوردن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی ئابووری‌و بازرگانیی گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، به‌ڵام ده‌ستوه‌ردانی ئێران له‌كاروباری عێراق وایكردوه ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌ممان، ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز بمێنێته‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئوردن له‌گه‌ڵ ئێران ئێستا له‌دۆخێكی خراپدایه، ترسی ئێرانیش له فراوانبوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی عێراق كورتهێنانی نه‌وتی ئێران له‌بازاڕه‌كانی جیهان، له‌ڕێگه‌ی ئوردنه‌وه پڕبكاته‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی، گه‌ربێتوو ئه‌و ڕێككه‌وتنه بازرگانیانه‌ی نێوان عێراق‌و ئوردن جێبه‌جێبكرێت، ئه‌وا سودێكی گه‌وره‌ی بۆ ئابوری عێراق ده‌بێت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به‌غدا ده‌خاته‌وه سه‌ر نه‌خشه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی عه‌ره‌بی.
ڕ. ج