شارپرێس:
یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ریتانیا ڕاهێنه‌ر‌و یاریزانێكی لیڤه‌رپوڵی وه‌ك باشترینی مانگی ڕابردووی خولی نایابی ئینگلیزی ده‌ستنیشانكرد.
یه‌كێتیه‌كه به‌فه‌رمی یۆرگن گلۆب-ی ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپوڵ، ڤان دایك-ی یاریزانی ئه‌و یانه‌یه‌ی وه‌ك باشترین ڕاهێنه‌ر، باشترین یاریزان بۆ مانگی ڕابردووی پریمه‌رلیگ ده‌ستنیشانكرد.
گلۆب له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی:"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دڵخۆشه به‌و خه‌ڵاته، به‌ڵام وه‌رزێكی سه‌ختیان له‌به‌رده‌مدایه".
ئێستا لیڤه‌رپوڵ به‌جیاوازی چوار خاڵ له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر سیتی، پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی پریمه‌رلیگی گرتووه.
ڕ . ج