فەرمی.. مونیر حەدادی كامپ نو جێدەهێڵێت

وەرزش

12/01/2019‌ 428 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، یاریزانی یانەكەی مونیر حەدادی بەرەگەز مەغریبی ریزی یانەكەی جێهێشتووە.

یانەی بەرشەلۆنە راشیگەیاند، كە مونیر حەدادی رووی لەیانەی ئیشبیلییە كردووە ، ئەوەش بەگرێبەستێكی 1.5 ملیۆن یۆرۆیی.

یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ راگەیاندنی فرۆشتنی ئەو یاریزانە، سوپاسی مونیر حەدادی كردووە، كە بۆ ماوەیەك لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە لەیاریكردن بەردەوام بووە.

هـ ـ ح