سەركردەكانی شیعە داوایەك ئاراستەی سەرۆك كۆماری عێراق دەكەن

عیراق

12/01/2019‌ 2559 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لایەنە شیعەكانی عێراقی نیگەرانن لەهێرشكردنە سەر سەركردەكانی حەشدی شەعبی‌و دەیانەوێت سنوورێك بۆ ئەو هەڵمەتانە دابنرێت‌و بۆ ئەوەش داوایەك ئاراستەی بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆمار دەكەن.

بەپێی راگەیەنراوێك، رۆژی ١١ ی ئەم مانگە لەكۆبوونەوەی نێوان هادی عامری‌و هومام حەمودی و ئەبو مەهدی موهەندیس و شێخ سامی سعودی ‌و ئەحمەد ئەسەدی‌و ئەبو جیهاد هاشمی لەئۆفیسی قەیس خەزعەلی باسی ئەو پرسە كراوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوە، لەكۆبوونەوەی ئەو سەركردانەی شیعە، باس لەوەش كراوە حەشدی شەعبی بەئامانج كراوەو كەسایەتییەكانی ناشرین دەركرێت لەرێگەی هەندیك كەناڵی ئاسمانی‌و ئەو لایەنانەی سوپایەك لەپەیجی ئەلەكترۆنی-یان هەیە.

لەراگەیەنراوەكە ئەوەش هاتووە، كە لەكۆبوونەوەكە داوا كراوە ئەو لایەنانە سیاسەتی دژایەتی خۆیان راگرن تا پشێوی دروست نەبێت باری ئاسایش تێكنەچێت‌و رێگە بدرێت بەسەرۆك كۆمار تا لێكۆلینەوە لەو پەلاماردانانە بكات‌و رێگەو شوێنی گونجاو بگرێتە بەر.

هەروەها داوایانكردوە خۆپیشاندان دوابخرێت تا ئەوكاتەی بەكردەوە ئەو سیاسەتە دەوەستێنرێت و  پەلاماردانی حەشدی شەعبی كۆتایی پێدەهێنرێت، هاوكات یەكێك لەسەركردەكانی شیعە رایگەیاندووە، دوای دەستوەردانی سەرۆك كۆمار دۆخەكە بەرەو چارەسەرو ئاسایی بوونەوە دەچێت.


هـ ـ ح