دەنگۆی بڵاوەپێكردنی هێزێكی زۆری ئەمریكی لەناوچەكانی موسڵ

عیراق

12/01/2019‌ 1562 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی سكای پرێسی عێراقی، دەنگۆی بڵاوەپێكردنی هێزێكی زۆری ئەمریكی لەناو موسڵ‌و دەوروبەری بڵاوكردووەتەوە.

پێگەكە لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردووەتەوە، كە هەزاران سەربازی ئەمریكی لەناو شاری موسڵ و دەوروبەری لەپارێزگای نەینەوا بڵاوەیان پێكراوە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەو هێزانە لەچەند بنكەیەكی سەربازی جێگیركراون‌و ئەركیشیان دەركردنی چەكدارانی حەشدی شەعبییە لەناوچەكانی موسڵ.

تائێستا هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی ئەمریكی لەبارەی بڵاوەپێكردنی ئەو هێزانە روونكردنەوەی بڵاونەكردووەتەوەو لایەنی عێراقیش پشتراستی هەواڵەكەی نەكردووەتەوە.

هـ ـ ح