پەرلەمانتارێك هۆشداری لەبارەی پشكی هەرێم لەبودجەی عێراق دەدات

عیراق

12/01/2019‌ 1080 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی كوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆشداری لەپشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی گشتی عێراق دەدات، بەوەی حكومەتی هەرێم نایەوێت تێبگات

هۆشیار عەبدوڵڵا لەمیانی نووسنێك لەبارەی هەوڵەكانیان بۆ پشكی هەرێم لەبودجەی عێراق لەنووسینێك دەڵێت: "ئێمە لێرە لە بەغدا هەر كارێك بكەین لە موازەنەدا ئەگەر لە هەرێم هاوكار نەبن، تێنەگەن، نەیانەوێت ئیلتیزام بكەن ، ریسەكەمان دەبێتەوە بە خوری بەتایبەت لە پەیوەست بە نەوت و موچە بۆیە ناچارم راشكاوانە رو بە حكومەتی هەرێم بدوێم".

پەرلەمانتارەكە دەشڵێت: "ئەوانەی دەیانەوێت لە ئێستاوە بڵێن ، هەرێم نەوت بنێرێ یان نەنێڕێ ئەوا بە غداد موچە دەنێرێت و ئەوەش كراوە بە یاسا ، جیا لەوەی قسەیەكی نادروست دەكەن ، موجازەفەیەكی گەورەش بە موچە و ژیانی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەكەن تەنها بۆ ئەوەی نەوت نەدرێتە سۆمۆ و بە ناشەفافی وەك خۆی لە بەرژەوەندی چەند گروپێكی حزبیدا بمێنێتەوە".

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن بەبێ‌ ناردنی نەوت لەلایەن هەولێرەوە، بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: "مەسەلەی ئەوەی موچە بێ ناردنی نەوت یەكلابۆتەوە ناراستە چونكە هێشتا موازەنە رەشنوسە و نەكراوە بە یاسا و ماددەی دە ، دوەم ، برگەی (ج) ئاسان نیە تێپەڕبونی و تا تێنەپەرێت و دەنگی لەسەر نەدرێت ناكرێ خەلكی پێ بخەڵەتێنرێت".

هەروەها دەڵێت: "مەلەفی نەوتی هەرێم و ناردنی بەشە بودجەی هەرێم مەلەفێكی پێكەوە گرێدراون و جیا نین ، ئەوانەی دەیانەوێت جیای بكەنەوە هەوڵ ئەدەن ئەو مەلەفە پینە بكەن ، لە كاتێكا مەلەفی نەوتی هەرێم پێویستی بە چارەسەر و حەسمكردنە نەك پینە و پەڕۆ".

باسی لەوەش كردووە،  ئەوانەی دەیانەوێت یا شەڕی ئەوە دەكەن هەرێم نەوتەكە نەداتە بەغدا و لەدەستی چەند گروپێكا بمێنێتەوە نازانن چ موجازەفەیەك بە ژیان و موچەی خەڵكەوە دەكەن‌و ئەوانەشی خۆیان بە دڵسۆزی حكومەتی هەرێم دەزانن با هانیبدەن بۆ ساڵی ۲٠۱۹ یاسای موازەنە ئامادە بكات ، رونە كە یاسای موازنە كۆمەلێك ژمارەی تەخمینیە بۆ ساڵێكی دارایی ، هەرێم چەندین ساڵە خۆی لە ئامادەكردنی موازنە ئەدزێتەوە لە كاتێكا گرنگە بۆ داهاتە نەوتی و نانەوتیەكانی هەرێم بێ ئەوەی بەغداش بە یاسا داهاتەكان دابەش بكات ، ئەگەر باسی حوكمڕانی دروست دەكەن ئەوە حكومەت بۆ سیاسەتی دارایی پێویستی بە پلان هەیە و ئەو پلانەش دەبێت لە یاسای موازەنەدا بەرجەستە بێت ، گەندەڵیی و فەزیحەیەكی گەورەیە كە حكومەتی هەرێم بێ یاسای موازەنە بمێنیتەوە، دەبو تێكرای فراكسێۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان فشار بكەن بەو ئاراستەیەدا ، عەبادی سور دەیزانی نامێنیتەوە و دەروات و عەبدولمەهدی دێت ، بەڵام پێش رۆشتنی موازەنەی ۲٠۱۹ی ناردە پەرلەمان!

هۆشیار عەبدوڵڵا ئەوەش دەڵێت: گومانم نییە لەوەی لەسەدا نەوەد زیاتری موچە خۆرانی هەرێم لەگەڵ ئەوەدان هەرێم نەوت بداتە سۆمۆ و دژی ئەوەن چەند كەس و گروپێك داهاتی نەوتی هەرێم بۆ خۆیان بەرن و باجەكەشی ئەوە بێت فەرمانبەر و خانەنشین و پێشمەرگە و كەس و كاری شەهیدان بێ پارە بن".

هـ ـ ح

بەپەلە