شەش یاریزانی ڕیاڵ مەدرید توشی پێکان بون

وەرزش

12/01/2019‌ 729 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەش یاریزانی ریاڵ مەدرید بەهۆی پێکانەوە بەشداری مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیان نەکردوە.


سبەى یەک شەممە ریاڵ مەدرید لەدەرەوەى یاریگاى خۆی لە خولی ئیسپانیا لە کاتژمێر 10 و 45 خولەکی شەو روبەروی یانەى ریاڵ بیتس دەبێتەوە. یانەى ریاڵ مەدرید مەشق و راهێنانەکانی بە بێ ئامادەبونی شەش یاریزانی یانەکەى بۆ ئەو یارییە دەستپێکرد.


 تیمی پزیشکی یانەى ریاڵ مەدرید رێگری لە هەریەک لە یاریزانان ماریانۆ دیاز و گاریس بەیل و ئاسینسیۆ و یۆرێنتی و تیبۆ کۆرتوا و تۆنی کروز کرد بەشداری راهێنانەکان بکەن. ئەم شەش یاریزانە بەهۆی پێکانەوە ناتوانن لە یارییەکەى ریاڵ مەدرید بەرامبەر ریاڵ بیتس بەشداری بکەن. ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەى 30 خاڵ لەپلەى پێنجەمی ریزبەندی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا دەبینریت.
هـ ـ ر