رۆناڵدۆ قسە لەسەر ئەو كەسە دەكات وایلێكردووە لەریاڵ مەدرید بڕوات

وەرزش

13/01/2019‌ 559 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تائێستاش مشتومڕەكانی چوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی لەیانەی ریاڵ مەدریدەوە بۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بەردەوامە.

بەپێی پێگەی گۆڵ، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید، بەتایبەتی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانە مەدریدییەكە، ئەو موچەیەی بۆ رۆناڵدۆیان خەرج كردووە، بەزۆریان زانیوە، بۆیە بەنیازبوون موچەكەی كەمبكەنەوە.

هەر بەپێی پێگەكە، رۆناڵدۆ ئەوەی بەهۆكار داناوە بۆ ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید نوێنەكانەوەو روو لەیانەی یۆڤانتۆس بكات.

هاوینی رابردوو كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە گرێبەستێكی 105 ملیۆن یۆرۆیی لەریاڵ مەدریدەوە رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كرد، دوای ئەوەی یانە مەدریدییەكە رازی نەبوو موچەی ساڵانەی بەرز بكاتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە