كچانی سوپای روسیا پەیوەندی بەلیواكانی تانك‌و زرێپۆشەكان دەكەن

جیهان

13/01/2019‌ 4287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكەم تیمی كچانی سوپای روسیا پەیوەندیان بەلیواكانی تانك‌و زرێپۆشی سوپای وڵاتەكەیانەوە دەكەن.

تیمەكە لە فەوجی بیلگۆرود، كە هەر سێ‌ كچ لەتیمەكە سەرپەرشتی تانك، یان زرێپۆشێكی سوپای روسیا دەكەن، كە تائێستا 10 كچ داوای بەشدارییان لەو تیمە كردووە.

تیمەكە ئێستا رەوانەی ناوەندی راهێنان لە هەرێمی ڤلادیمێر كردووە، كە بڕیارە فێری سەرپەرشتیكردنی تانكی "تی-72"، تەقاندنی تۆپی عەیار 125  بكرێن، لەگەڵ بەكارهێنانی چەكە قورسەكانی تر.

بڕیارە ئەو تیمە دوای راهێنان پەیوەندی بە سوپاوە بكەن‌و بەردەوامبن لەخزمەتی سەربازی لەسوپای روسیا، كە ژمارەیەكی زۆر كچ‌و ژن لەریزی ئەو سوپایەدا هەن.

هـ ـ ح