لیستی ئەو 10 وڵاتەی خاوترین هێڵی ئینتەرنێت-یان هەیە

جیهان

13/01/2019‌ 1667 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرەڕای ئەوەی كۆریای باشوور وەك تاكە وڵات دیاریكراوە، كە خێراترین تۆڕی ئینتەرنێتی هەیە، چەند وڵاتێكی تریش لەجیهان هەیە، كە خاوترین تۆڕو هێڵی ئینتەرنێتیان هەیە.

لەپلەی یەكەم وڵاتی یەمەن دێت، كە 0.31، مێگابایت لە چركەدا، پلەی 200ەمین لەئاستی وڵاتانی خاوەن ئەم هێڵە.

كۆماری دیموكراتی تەیموری ڕۆژهەڵات، 0.49 مێگابایت لە چركەدا، پلەی 199ەمین لە ئاستی وڵاتانی خاوەن ئەم هێڵە.

تۆركمەنستان، 0.56 مێگابایت لە چركەدا، پلەی 198ەمین لە ئاستی وڵاتانی خاوەن ئەم هێڵە

سۆماڵ، 0.60 مێگابایت لە چركەدا، پلەی 197ەمین لە ئاستی وڵاتانی خاوەن ئەم هێڵە

گینیا 0.65 مێگابایت لە چركەدا، پلەی 196ەمین لە ئاستی وڵاتانی خاوەن ئەم هێڵە.

مۆریتانیا 0.70 مێگابایت لەچركەدا، پلەی 195ەمین لە ئاستی وڵاتانی خاوەن ئەم هێڵە.
سوریا، 0.81 مێگابایت لەچركەدا، پلەی 194ەمین لە ئاستی وڵاتانی خاوەن ئەم هێڵە.

نێجیریا 0.83 مێگابایت لەچركەدا، پلەی 193ەمین لە ئاستی وڵاتانی خاوەن ئەم هێڵە

بوركینافاسۆ 0.84 مێگابایت لە چركەدا، پلەی 192ەمین لە ئاستی وڵاتانی خاوەن ئەم هێڵە

كۆنگۆ 0.85 مێگابایت لە چركەدا، پلەی 192ەمین لە ئاستی وڵاتانی خاوەن ئەم هێڵە

لەپاڵ ئەمانەشدا وڵاتانی تریش بەپێی مێگابایتی ئینترنێتیان وەك وڵاتانی هێڵ خاوی جیهان ناسراون، كە دەتوانی لەڕێزبەندەكانی تردا جێیان بكەینەوە، كە ئەمانیش بریتین لە جیبوتی، تاجیكستان، مالی ، ئۆزبەكستان، ئیسیۆپی، گابۆن..