گاتۆسۆ ڕۆیشتنی هیگواینی لە یانەی ئینتەر میلان ڕاگەیاند

وەرزش

13/01/2019‌ 742 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جینارۆ گاتۆسۆ رۆیشتنی هیگواینی ئەرجەنتینی لە ریزەکانی یانەى میلان ئاشکراکرد.


پاش سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی هەشت تیپی جامی ئیتاڵیا جینارۆ گاتۆسۆی راهێنەری میلان بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد و تەئکیدی کردەوە هیگواین نیازی جێهێشتنی یانەى میلانی هەیەو ئەویش ناتوانێت رێگری لێبکات.


جینارۆ گاتۆسۆ ئاماژەی بەوەداوە "پەیوەندییەکی باش لە نێوان من و هیگواین هەیە بەڵام ئەو بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و دەیەوێت لە یانەکە دوربکەوێتەوە".


گاتۆسۆ ئاماژەى بەوەشدا جگە لە هەوڵدان بۆ پەشیمان کردنەوەى هیچ شتێکی تر ناتوانن بەرامبەر هیگواین بکەن.


بە پێی هەوالی رۆژنامەکان "یانەى چێڵسی نزیکترین یانەیە لەوەى هیگواین پەیوەندی بە ریزەکانییەوە بکات پاش جامی سوپەری ئیتالیا هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە بەرەو خولی ئینگلتەرا هەنگاو دەنێت".

هـ ـ ر

بەپەلە