شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی نه‌سر داوا له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، به‌شێك له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانكراوه‌كان ته‌رخان بكات.
گه‌رچی تا ئێستا پرسی زیادكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019ی عێراق نه‌بوه‌ته فه‌رمی‌و له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه، به‌ڵام نه‌دا جه‌وده‌ت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به‌هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "هه‌ندێك پارێزگا له‌عێراق وه‌ك موسڵ، ئه‌نبار‌و سه‌ڵاحه‌دین به‌هۆی داعشه‌وه وێرانكراون، بۆیه پێویسته به‌شێك له پشكی هه‌رێم بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه وێرانكراوانه ته‌رخانبكرێت".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سر، تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراقدا نه‌كراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ڕۆژی هه‌ینی ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند، "چەند گۆڕانکاریەکی ئیجابی لە تازەترین ڤێرژنی پڕۆژە بوودجەی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ساڵی ٢٠١٩ كراوه".
ئامانج ڕه‌حیم له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانه‌وه ده‌ڵێ:"لە فەسڵی قەرەبووی فەرمانبەران، تەرخانکراوی ساڵانەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە (٣ ترلیۆن و ٨٢٨ ملیار) دینار زیاد کراوە بۆ (٥ ترلیۆن و ٤٤٨ ملیار ) دینار، واتە لە (٣١٧ ملیار دینار ) مانگانە زیادکراوە بۆ (٤٥٤ ملیار دینار) مانگانە واتە بە جیاوازی ١٣٧ ملیار دینار مانگانە".
ڕ . ج