شارپرێس:
یانه‌ی مانچێستەر یونایتد ئه‌مشه‌و له یاری لوتكه‌ی پریمه‌رلیگدا لە یانەی تۆتێنهام بردەوە و سێ خاڵی گرنگی یارییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مشه‌و یانه‌ی مانچێستەر یونایتد لە یاریگای وێمبڵی رووبه‌ڕووی یانەی تۆتێنهام بووه‌وه و له یارییه‌كی ئاست به‌رزدا توانی سێ خاڵی یارییه‌كه له تۆتینهام وه‌ربگرێت و هه‌نگاوێكی گه‌وره له گه‌وره‌كانی دیكه پریمه‌رلیگ نزیكبووه‌وه.
گۆڵه‌كه‌ی مانچێستەر یونایتد لە خولەکی 44دا له‌لایه‌ن مارکۆس راشفۆرد-ه‌وه تۆمارکرا.
به‌و بردنه‌وه‌یه مانچێستەر یونایتد هەر لە پلەی شەشەمدا مایەوە، بەڵام خاڵەکانی کردە 41 خاڵ و یانه‌ی تۆتێنهامیش بە هەمان شێوە لە پلەی سێیەمدا مایەوە بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ.
ه.م