كێشەكان بەردەوامە.. میگان ئامادەی لەدایكبوونەكەی میدڵتۆن نابێت

جیهان

14/01/2019‌ 1309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شازادە هاری‌و هاوسەرەكەی میگان ماركڵ بەشداری ئاهەنگی لەدایكبوونی كیت میدڵتۆن لەرۆژی یەك شەممە نەبوون.

كیت میدڵتۆن، كە هاوسەری شازادەی گەورەی بەریتانیایە، رۆژی یەك شەممە یادی لەدایكبوونی 37 ساڵەی كردەوە، كە رۆژنامەی زە سەن ئاشكرایكردووە، میگان‌و هاری بەشداری-یان نەكردووە.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، بەهۆی ئەو كێشانەی لەنێوان هاوسەرانی شازادەكانی بەریتانیا هەیە، بەشداریان لەئاهەنگی یادی لەدایكبوونەكە نەكردووە، كە ئەوەش كاردانەوەی دروست كردووە.

هەروەها رۆژنامەی "بیزنیس تایمز" بڵاویكردەوە، كە شازادە ویلیام‌و كیت میدلتۆن رۆژی یەك شەممە لەكەنیسە لەگەڵ شاژنە ئەلیزابێسی دووەم ئامادەبوون‌و یادی لەدایكبوونەكەیان كردووەتەوە.

هـ ـ ح