پەیوەندی میسرو توركیا لەژێر رەخنەو هۆشداری‌و دیدارە هەواڵگرییەكان

جیهان

14/01/2019‌ 2131 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپریس/ وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا 
پێشوازیكردنی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر لەبەرێوەبەری گشتی دەزگای هەواڵگری یونانی – یانیس روباتیس-  بەئامادەبونی سەروكی هەواڵگری میسری  – عباس كامل – گومان دروستدەكات دەربارەی پیشوازیكردنی خودی سەرۆكی ئەو وڵاتە لەبەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئەسینا، لە كاتێكدا نێوانی توركیا و یۆنان بەرەو ئالۆزی دەڕوات.

گومانەكان زیاتر بوون، بەتایبەتی دیدارەكە دوای ئەو رەخنانە هات، كە وەزیری دەرەوەی میسر - سامح شكری- لەكونگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا مەغربییەكە - ناسر بوریتە- هەر یەك لە قەتەر و توركیای تومەتباركرد بەپاڵپشتیكردنی توندرەوەكان‌و میلیشیا چەكدارەكان لەلیبیا.

پێشوازیكردنی سیسی لە - روباتیس- هاوكاتە لەگەڵ هۆشداری پیدانی نووسەرێكی تورك بۆ وڵاتەكەی دەربارەی رۆڵی میسر و جوڵانەكانی ئەم دواییەی قاهیرە، بەوەی بیكەنە بنكەیەكی سەربازی گەورە، ترسی خۆشی دەربڕیوە رۆژئاوا دەستیكردووە بەئاراستەكردنی میسر لەرووی سیاسی‌و سەربازییەوە رووەو گۆشەیەكی دیاریكراو بەبێ ئەوەی توركەكان هەستی پیبكەن .

نووسەر – حشمت بابا ئۆغلۆ- دەڵێت: "توركیا پێویستە ئاگاداری جوڵەكانی ئەم دواییەی میسر بیت، بە تایبەتی لەژێر سایەی ئەو پەیوەندییە گەشەكردوەی لەگەڵ یۆنان و قوبرسی باشوور هەیەتی، ئەمە جگە لەو پرۆسە پرچەككردنەی سوپای میسری لەرێگەی مامەڵەیەكی  چەكەوە دەكرێت و پرسیار دەكات: ئایا پرچەككردنی میسر مترسییە بۆ سەر توركیا؟".

رۆژنامەنووسی بەریتانی پسپۆڕ لەكاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست – دیڤید هیرست- وردەكاری كۆبوونەویەكی چوارقۆڵی سەرۆكەكانی هەواڵگری میسر و سعودیە و ئیمارات‌و ئیسرائیلی ئاشكراكرد لە كانوونی یەكەمی 2018 لە ئەبوزەبی.

هیرست، دوپاتیكردووەتەوە لەكۆبوونەوە هەواڵگرییەكەدا باسی چۆنییەتی پەراوێزخستن‌و كەم كردنەوەی هەژموونی هەریمایەتی توركیاو‌ ئیران كراوە، ئەوەشی دەرخستووە هەموویان لەسەر ئەوە كۆك بوون ئەنقەرە نەك تاران ركابەری سەرەكی سەربازییە لەناوچەكەدا، ئەوان چەن پلانیكیان داناوە بۆ رووبەرووبوونەوەی هەژموونی توركی. 

پەیوەندیەكانی نیوان توركیا لە لایەك و مصر و قبرص لە لایەكی تر ئالۆزی بە خۆیەوە بینی بەهۆی دۆسیەی گەڕان بە دوای نەوت وغازدا لە دەریای ناوەراست، و لە تشرینی دوەمی 2018 دا، هەر یەك لە مصر ویۆنان راهینانی سەربازی هاوبەشیان ئەنجامدا بە بەشداریكردنی هیزە ئاسمانیەكان و دەریایی و هیزە تایبەتەكان لە تەنیشت رۆژهەلاتی دەریای ئیجە و باشوری دورگەی كریت لە دەریای ناوەراست، ئەمەش لە لایەن چاودیرانەوە بە ئاڵینگار دادەنرێت بۆ توركیا.

دەزگاكانی راگەیاندنی توركیا ئاشكرایانكرد ئەنقەرە گەورەترین مانۆری جەنگی دەریایی ئەنجام دەدات لە میژووی خویدا بۆ هیزە دەریایی و زەمینی و ئاسمانیەكانی، لە سەرەتای 27ی شوبات تاكو 3ی ئازاری 2019 ، ئەمەش هاوكاتە لە گەل بەردەوامبونی ئاڵۆزی لەگەڵ یۆنان.

لای خۆیەوە بەریوەبەری پەیمانگای نیو دەولەتی بۆ زانستە سیاسی و ستراتیژیەكان لە ئەستەمبول، دكتور -ممدوح منیر- دوپاتیكردوە ئێستا پلانێك هەیە دژی توركیاو رونیكردەوە  داواكان بۆ كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا و راگرتنی جەنگی یەمەن هەموویان ئامادەكارین لە چوارچیوەی خۆ ئامادەكردندا بۆ هەلمەتێكی نوێ بۆ سەر توركیا.

توێژەرێكی سیاسی ئاماژەی بەوە كرد " دۆخی توڕە بون و تۆڵە كردنەوە لەلایەن شازادەی جینشینی سعودیەوە بۆ سەرۆكی توركیا له ‌دوای تیرۆركردنی رۆژنامەنوس جمال خاشقچی و وێرانكردنی چارەنوسی سیاسی خۆی، هەتا ئەگەر لە دەسەڵاتیش بمێنێتەوە زۆر كەنارگیر دەبیت".

ئەكادیمیەكی میسری ئەوە دووپاتدەكاتەوە " راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی توركیا باسی دیداری بەرپرسانی هەواڵگری مصر و ئیسرائیل و سعودیە و ئیمارات یان لە ئەبو زەبی كردوە، بەمەبەستی هەلمەت بۆ سەر توركیا"، ئەوەشی رون كردۆتەوە " بەهۆی ئەو رۆڵە رابەرانەیەی توركیا گێڕای لە جیهانی ئیسلامی و پاشەكشەی رۆڵی سعودیەو مصر، وای كرد لە نێو دیمەنەكەدا لاببرێت".

ممدوح منیر لەم بارەیەوە گوتی " ئەو ئامرازانەی بەدەستی هاوپەیمانەكانی محمد بن زاید و بن سەلمان و السیسی یەوەن جۆراوجۆرن، گرنگترینیان جەنگی ئابوریە، لەگەڵ هەبونی وەبەرهێنانی گەورەی ریازو ئەبو زەبی لە ئەنقەرە، سەرەرای دۆسیەی جەنگ ل سوریا و پرچەككردنی ئەو رێكخراوانەی توركیا بە تیرۆریست لە قەلەمی داون، لەگەڵ توانا لێڕۆیشتنی سوپای توركیاو كەمبونەوەی جەماوەرێتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدار".

ئاماژەی بەوەش كرد " دۆسیەی غازی دەریای ناوەڕاست یەكیكە لە دۆسیە گەرمەكان و لەوانەیە پێكدانانی راستەوخۆ لەگەل  توركیادا دروست بكات، بەتایبەتی دوای چونە ناوەوەی یۆنان بۆ ناو پرۆسەكەو ململانێ لەسەر غازی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست".

دكتۆر محمد زواوی، وانە بێژ لە پەیمانگای رۆژهەڵاتی ناوەراست لە زانكۆی سكاریای توركی وای دەبینێ " مصر لەگەل میحورە نوێیەكەیدا لەناوچەكە و بەنزیك بونەوەی لە سعودیە ئیسرائیل هەوڵی كەنارگیركردنی توركیا دەدەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی توركیا رایگەیاند دەیەوێ چالاكیەكانی دۆزینەوەی غاز لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست چالاكتر بكات".

ئەكادیمیە مصریەكە ئەوەشی گوت " لەم چوارچێوەیەدا دەتوانین لەوە تێبگەین راگەیاندنی مصر و هێزەكانی لیوا خەلیفە حفتر لە لیبیا كە جار جارە باسی گرتنی بارهەڵگری چەكی توركیا دەكەن بۆ جەنگاوەرەكانی لیبیا وەك بەرگری لە خود وایە، و هەموو ئەمانە ئامرازی بەردەوامن بۆ دوورخستنەوەی توركیا لە گۆرەپانەكە، و زۆریش جدیین لە هەوڵەكانیان بۆ پێشپێگرتنی هەژمونەكەی كە لە دوای شۆرشە عەرەبیەكانەوە دەستی پێكردوە".

چاوپێكەوتنی السیسی بە سەرۆكی هەواڵگری یۆنانی، لەلایەن بەرهەڵستكارە مصریەكانەوە لە رێگەی توڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە رەخنەی لێگیرا، لەو بارەیەوە رۆژنامەنوس لە كاروباری توركیا، سمیر عەركی لە واڵی خۆیدا گوتی : ئێستا تەماشاكەن لە رۆژهەڵاتی دەریاری ناوەراست چی رودەدات، سەرەتاكەی روبەروبونەوەكە دەركەوتوە لە نێوان هاوپەیمانی مصر و یۆنانی و ئیسرائیلی و قوبرصی باشورو توركیا، ئەوەشی رون كردۆتەوە، مصر رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێ.