شارپرێس:
كونسوڵی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیكرده‌وه له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ باسیان لهوهكردبێ پشتیوانی له‌حوكمڕانی ئێستای هه‌رێم ناكه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردهوهو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌كۆبوونه‌وه‌ی جۆن ویلکس-ی باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، باڵیۆزه‌كه‌ی به‌ریتانیا وتویه‌تی، "ئەم شێوازە لە حوکمڕانی ناتوانێ خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات و بەردەوامبێت. مەبەستمانە خەڵکی کوردستان بزانن ئێمە پشتیوانی حیزبی دەسەڵاتدار و ئەم شێوازە لە حوکمڕانی ناکەین"، كونسوڵی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردهوهو ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ڕه‌تكرده‌وه.
كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئێن ئاڕ تی بە شێوه‌یه‌ك نادروست راپۆرتی لەبارەی کۆبوونەوەیەکی ئەم دواییەی باڵیۆزی بەریتانیا جۆن ویلکس و سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید بڵاوکردووەتەوە".
ده‌شڵێ:"لە باسی پەیوەست بە چاکسازیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، باڵیۆز روونیکردووەتەوە کە حکومەتی بەریتانیا پاڵپشتیی لە چاکسازییەکان دەکات بۆ پێدانی دەرفەتی زیاتر بە کەرتی تایبەت، میدیای ئازاد و کۆمەڵگەی مەدەنی. شەفافییەتی زیاتر بۆ داهاتوویەکی پرشنگدار گرنگ دەبێت".
ڕ . ج