نێچیرڤان بارزانی: لەقۆناغی تێپەراندنی كێشەو قەیرانەكانداین

کوردستان

15/01/2019‌ 947 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەئێستادا لەقۆناغی تێپەراندنی قەیران‌و ئەو كێشانەین، چەند ساڵێكە رووی لەهەولێر كردووە.

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند، بەهەوڵەكانی حكومەتی هەرێم‌و بەهاوكاری بەغداو وڵاتانی دۆست لەوانە ئێران گەیشتووینەتە ئەو قۆناغە بۆ تێپەراندنی كێشەكان، كە چەند ساڵێكە بەردەوامی هەیە.

قسەكانی سەرۆكی حكومەت ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەمیانی بەشداریكردنی لەكۆڕبەندێكی ئابووری نێوان بازرگانانی ئێران‌و هەرێم، كە محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئامادەبوون.

نێچیرڤان بارزانی باسی رۆڵی ئێرانی لەچارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان‌و هاوكارییەكانی تارانیش بۆ هەولێر كردو رایگەیاند، لایەنی ئێرانی هەمیشە هاوكار بوون بۆ ئەوەی هەرێم لەقەیران‌و كێشەكان قوتاربكەن، كە ئەوەش بەهۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزە لەنێوان هەردوولا هەیە.

سەرۆكی حكومەتی جەختی لەوەش كردەوە، كە كار بۆ ئەوە دەكەن ئەو پەیوەندیانە بەردەوام بێت، هەروەها رایگەیاند، دەیانەوێت پەیوەندییەكی باشیشیان لەگەڵ حكومەتی عێراق هەبێت، بۆ ئەوەش هەموو هاوكارییەكی بەغداو عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەكەن.

هــ ـ ح 

بەپەلە