شارپرێس:
ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی داوایه‌كی ئاراسته‌ی ئیسكۆی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید كرد، ڕیزی ئه‌و یانه‌یه جێبهێڵێت.
ڕۆژنامه‌ی ماركا له بابه‌تێكی نوێ‌دا له‌باره‌ی ئیسكۆوه، به دوو وشه داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌و یاریزانه كردوه‌و وتویه‌تی:"ئێستا كاتی ڕۆیشتنته" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خراپی ئاستی ئه‌و یاریزانه له‌یانه مه‌دریدییه‌كه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، نه ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید، نه یاریزانانی دیكه‌ی ئه‌و یانه‌یه پشتگیریی له ئیسكۆ ده‌كه‌ن، بۆیه ڕۆیشتنی ئه‌و یاریزانه به‌گونجاو زانیوه.
یانه‌ی چێڵسی یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی ده‌یه‌وێت ئیسكۆ بۆ ڕیزه‌كانی بگوازێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمیش هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستپێكردووه.
ڕ . ج