شارپرێس:
تیاگۆ سیلڤا-ی یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی داوایكرد، یانه‌كه‌ی ڕێز له‌بڕیاری ڕابیۆ بگرێت.
سیلڤا له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، پێویسته یانه‌كه‌ی ڕێز له‌بڕیاری ڕابیۆ بگرێت كه ده‌یه‌وێت پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت.
تیاگۆ سیلڤا به پێویستی نه‌زانی ئه‌و بابه‌ته درێژه بكێشێت‌و داوایكرد، ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان‌و ڕابیۆ بگه‌نه ڕێككه‌وتن.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دیارترین ئه‌و یانانه‌یه كه ده‌یه‌وێت ڕابیۆ بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، ئه‌و یاریزانه‌ش خواستی په‌یوه‌ندیكردنی به‌به‌رشه‌لۆنه‌وه هه‌یه.
ڕ . ج