پارتی و گۆڕان: دەبێت چیدی پرۆسەی پێكهێنانی کابینەی نوێی حكومەت دوانەخرێت

کوردستان

15/01/2019‌ 731 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان رایانگه‌یاند، دەبێت چیدی پرۆسەی پێكهێنانی کابینەی نوێی حكومەت دوانەخرێت و  پەلەبكرێت ‌و له‌ پرۆسەی پێكهێنانی کابینەی نۆی حكومەت.

پارتی و گۆڕان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایانگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان "لە كەشێكی بەرپرسیارانە‌و بە گیانی كاری هاوبەش ‌و پێكەوەیی لە پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمای تێگەیشتنی تەواو ‌و وەك، هەردولا لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری چاكسازی بنەڕەتی ‌و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی، بەڕێوەچووه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، شاندی پارتی و گۆڕان كۆكبوون لەسەر بوونی بەرنامەی هاوبەشی لایەنە بەشداربووەكان ‌و بۆ ئەو مەبەستەش بریاردراوە دوو لیژنە دروست بكەن، بۆ یەكخستنی روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر كارنامەی حكومەت ‌و لیژنەیەك بۆ دانانی پێوەرەكانی چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكومەت.

لە راگەیەندراوەکەی پارتی و گۆڕاندا هاتووە، "دەبێت پەلە بكرێت ‌و چیدی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت ‌و رێزگرتن لە ئیرادەی دەنگدەران دوا نەخرێت".
ه.م