شارپرێس:
لەیلا تاتڵی، دایکی ئیبراهیم تاتڵیسەس بەهۆی وەستانی ژمارەیەک لە ئەندامەکانی لەشییەوە کۆچی دوایی کرد.
نەخۆشخانەی مێدیکان له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند، دایکی ئیبراهیم تاتڵیسەس، لەیلا تاتڵی بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی و ژمارەیەک نەخۆشیی جۆراوجۆرەوە لە نەخۆشخانەکەمان ناوە ناوە چارەسەی پزیشکیی وەردەگرت.
ئاماژه بهوهشكراوه، "لەیلا تاتڵی رۆژی ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ داخڵی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەکەمان کرا، بە هۆی وەستانی ژمارەیەک لە ئەندامەکانی لەشییەوە، رۆژی ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بۆ یەکەی چاودێریی چڕ گواسترایەوە".
رونیشیكراوهتهوه، بۆ ماوەی دوو رۆژ چارەسەری لەیلا تاتڵی لە یەکەی چاودێریی چڕ بەردەوام بووه، سەرەڕای سەرجەم هەوڵەکان، ناوبراو کاردانەوەی ئەرێنی بۆ دەرمانەکان نیشاننەداوە و سەرەڕای هەوڵ و کۆششی زۆری پزیشکەکان، تاتڵی کاتژمێر ١١:٤٠ی رۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ گیانی لەدەستداوه.
ه.م