تەندروستی گەرمیان بڵابونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز ڕەتدەکاتەوە

کوردستان

15/01/2019‌ 891 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەندروستیی گەرمیان سەبارەت بە ھەواڵی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی (ئەنفلۆنزای بەراز) لە سنورەکەیان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێ‌شەممە بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا "بڵاوبوونەوەی نەخۆشی  (ئەنفلۆنزای بەراز H1N1)  لە سنورەکەدا ڕەتکردەوە".

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی گەرمیان ئاماژەی بەوەداوە "ئەو ھاووڵاتییەی کە گومان دەکرێت ھەڵگری ڤایرۆسەکە بێت لە شوێنێکی دیکەی دەرەوەی گەرمیان توشبووە و بۆ چارەسەریش ڕەوانەی سلێمانی کراوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە".

تەندروستیی گەرمیان، لەگەڵ ڕەتکرنەوەی بونی نەخۆشییەکە لە سنورەکەیاندا،ئەوەشی وتوە  "ھەموو ساڵێک و لە ھەر وەرزێکدا ھەندێک ھەنگاوی خۆپارێزی دەنێین وەکو ئامادەکردنی قاوش و ستافی پزیشکی بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری سەرھەڵدانی ھەر جۆرە پەتایەک و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە وەرزییەکان".

ئەم ڕوونکردنەوەیەی تەندروستیی گەرمیان لە دوای ئەوە هات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵی بوونی نەخۆشیی ئەنفلۆنزای بەراز لە سنوری گەرمیاندا بڵاوکرایەوە.

هـ ـ ر