شارپرێس:
یانەی بارسێلۆنا
ئامادەیی خۆی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی چێڵسی پیشاندا، بەڕێوبەری کارەکانی ئەو
یاریزانەکش بە پێچەوانەی خواستەکانی بارسێلۆنا قسەدەکات.
رۆژنامەکانی
بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە "یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت هێرشبەرێک بگوازێتەوە
یانەکەی و بۆ ئەم مەبەستەش داوای ئۆلیڤیێ ژیرۆی هێرشبەری یانەی چێڵسی کردووە".
رۆژنامەکانی
بەریتانیا ئاماژەیان بەوەکردووە "بارسێلۆنا دەیەوێت لە زووترین کاتدا
گرێبەستی ژیرۆ یەکلایی بکاتەوە و بیکاتە یەدەگی لویس سوارێزی هێرشبەری یانەکەیان".
گرێبەستی ژیرۆ لە
هاوینی داهاتوودا کۆتاییدێت و بارساش ئامادەیە بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی ئەو
هێرشبەرە فەرەنسییە یەکلایی بکاتەوە.
هـ ـ ر