تۆتێنهام بۆ ماوەیەکی زۆر کەینی لەدەستدا

وەرزش

15/01/2019‌ 615 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی تۆتێنهام گورزێکی کوشندەی بەرکەوت و هاری کەینی هێرشبەر و ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکاندا دادەبڕێت.

لە دوایین یاری تۆتێهام لە پرێمەرلیگدا بەرامبەر یانەی مانچێستەر یونایتد لە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە پزیشکانی یانە لەندەنییەکە پێکانی هاری کەینی هێرشبەری یانەکەیان راگەیاند.

ئەمڕۆش کەین پشکنینی کۆتایی بۆ ئەنجامدرا و دەرکەوت ئەو یاریزانە تاوەکو مانگی سێی داهاتوو ناگەڕێتەوە نێو یاریگاکان.

بەمەش گۆڵکاری پرێمەرلیگ، کە تاوەکو ئێستا لە خولەکەدا 14 گۆڵی هەیە لە چەند یارییەکی یانەکەی دادەبڕێت و لە هەمووشیان گرنگتر لە یاری چوونی یانەکەی بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموند لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دووردەکەوێتەوە، بەڵام بۆ یاری گەڕانەوەی خولەکە دەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان.

هـ ـ ر