ڤیدیۆ.. چەند شێرێك شەقامێك لەئۆتۆمبیلەكان دادەخەن

جیهان

16/01/2019‌ 733 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە، كە تێدا دەردەكەوێت، كە چوار شێر بەسەر شەقامێكی سەرەكی دەڕۆن.

لەگرتە ڤیدیۆییەكە ئەوەش دەبینرێت، بەهۆی چوونی ئەو شێرانە بەسەر شەقامەكەدا، قەرەباڵغییەكی زۆر دروست بووەو كێشەیان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبیلەكان دروست كردووە.

ئەو ڤیدیۆیە لەنزیك باخچەی نیشتمانی كرۆگر لەباشووری ئەفریقا تۆماركراوەو بەهۆی سەرنجراكێشی دیمەنەكەش كەسانی ناو ئۆتۆمبیلەكان ڤیدیۆو وێنە لەشێرەكان دەگرن.

یەكەم جار ئەو ڤیدیۆیە لەپەیجی Lions Of Kruger Park And Sabi Sand" لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوبووەتەوە، كە ملیۆنان بینەری هەبووەو خەڵكی سەرسامی خۆیان بۆ نیشانداوە.

هـ ـ ح