رۆناڵدۆ خانووەكەی شاری مانچستەری بەزەرەر دەفرۆشێت

هەمەڕەنگ

16/01/2019‌ 522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی ‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس ئەو خانووەی فرۆشت، كە لەشاری مانچستەر لەساڵی 2008 كڕیبووی.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو یاریزانەی بە 3.25 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی فرۆشتووە، كە ئەوكاتەی لەیانەی مانچستەر یونایتید یاری كردووە، ئەو خانووەی كڕیوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە رۆناڵدۆ خانووەكەی بەزەرەر فرۆشتووەو بڕی زەرەرەكەشی 645 هەزاز پاوەنی بەریتانی بووە.

رۆناڵدۆ لەساڵی 2009وە ئەو خانووە بەجێهێشتوو، دوای ئەوەی لەو ساڵدا رووی لەیانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كرد.

هـ ـ ح