شارپرێس:
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت لەوەرزەكانی گواستنەوەی داهاتوو ئەستێرەیەكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بكرێت.
بەپێی تۆڕی "ESPN" ، یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت لەوەرزەكانی داهاتووی گواستنەوە، ئیسكۆ ئالاركۆنی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بكرێت.
تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی مانچستەر دەیەوێت سوود لەو كێشانە ببینێت، كە لەنێوان ئیسكۆو سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینیو راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید هەیە.
هەروەها تۆڕەكە ئەوەشی راگەیاندووە، كە پیپ گواردیۆلای ئیسپانیو راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی خواستی بۆ كڕینی ئیسكۆ هەیەو ئیدارەی یانەكەش رازین بەجێبەجێكردنی خواستەكەی.
هـ ـ ح