گەردەلوولێكی بەفری عێراق سعودییەو توركیاو سوریاو ئێران دەگرێتەوە

عیراق

16/01/2019‌ 3057 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامی لیژنەی كەشوهەواو توێژینەوەی كەشی، عەبدولعەزیز حسێنی رایگەیاند، گەردەلوولێكی بەفری، چەند ناوچەیەكی توركیاو سوریاو فەڵەستین‌و ئێران‌و لوبنان‌و باكووری سعودییەش دەگرێتەوە.

عەبدولعەزیز راشیگەیاند، گەردەلوولەكە ناوچەكانی تەبوك‌و جەوف‌و لەباكووری سعودییە دەگرێتەوە، سەرەڕای گرتنەوەی تەواوی ناوچەكانی عێراق‌و ئێران بەو گەردەلوولە بەفرییە.

هەروەها رایگەیاندووە، گەردەلوولە بەفرییەكە گەردەلوولێكی بەهێزەو بەو هۆیەشەوە پلەكانی گەرما بۆ چەند پلەیەك ژێر سفر دادەبەزێت، كە لەرۆژی چوار شەممەوە دەستپێدەكات.

هـ ـ ح