مانای ڕاستەقینەی وشه‌ی (شه‌لاتی و سه‌رسه‌ری) جوێن نییە

sharpress.net

13654 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/01/2019‌

شارپرێس:
مانای ڕاستەقینەی وشه‌ی شه‌لاتی و سه‌رسه‌ری ئەو مانایەی نییە كه‌ زۆرینەی خەڵکی زانیویانە و هه‌ندێك به‌ جوێوی تێده‌گه‌ن.

وشەی "شه‌لاتی" ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ بوە کە له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ داده‌مه‌زرا له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌كاندا، كاره‌كه‌ی بریتی بوە له‌ چاودێری كردنی نرخی شت و مه‌ك له‌ بازاره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌ یاری به‌ نرخه‌كان نه‌كرێت.

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌ستیان كرد به‌ چاوپۆشین و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ بازرگانه‌كان.

 حكومه‌ت جۆرێكی تری له‌ فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراند به‌ناوی "سه‌رسه‌ری"، كاری ئه‌مان چاودێریكردنی شه‌لاتیه‌كان و دڵنیابون بو كاره‌كانیان و ئاستی ده‌ست پاكییان، بەڵام نه‌خۆشی وه‌رگرتنی به‌رتیل و چاوپۆشین ئه‌مانیشی گرته‌وه ‌و هه‌ردوو وشه‌كه‌ بونه‌ زاراوه‌یه‌ك، به‌وانه‌ ده‌وترا كاری گه‌نده‌ڵییان ده‌ركردو به‌ تێپه‌ڕبونی كات مانای وشه‌كه‌ شێوێنرا.

هـ ـ ر




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved