شارپرێس:
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئێران له دواین یاری قۆناغی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا به‌یه‌ك گه‌یشتن، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی زۆریاندا بۆ تۆماركردنی گۆڵ به‌ڵام یاریه‌كه به‌بێ گۆڵ و به یه‌كسان بوون كۆتایی هات.
له یارییه‌كه‌دا عه‌لی ره‌زا، گۆڵپارێزه كورده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و رێگربوو له‌وه‌ی عێراق گۆڵ تۆماربكات.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به‌ر له به‌ریه‌كه له پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا بون و هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش خاڵی هه‌بو، به‌ڵام به‌جیاوازی گۆڵ ئێران توانی به حه‌وت خاڵ به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ربكه‌وێت و عێراقیش به پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت.
ه.م