شارپرێس:
رامۆن بلیكوا، باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له عێراق رایگه‌یاند، یه‌كێتىیه‌كه رۆڵێكى گرنگی له كۆنگره‌ى كوه‌یت هه‌بوه و برى 400 ملیۆن یۆرۆیان به‌خشیوه بۆ بنیادنانه‌وه‌ى ناوچه ئازادكراوه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش و رایگه‌یاند، دوو رێككه‌وتنامه‌ش له نێوان عێراق و یه‌كێتى ئه‌وروپا واژۆ ده‌كرێت.
رامۆن بلیكوا، باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له عێراق له‌میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ الاقتصاد نیوز رایگه‌یاند، به هاوكارى له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى عێراقى ئابورى سیاسى، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى یه‌كێتى ئه‌ورپا به عێراقى به‌خشیوه ده‌چێته بوارى پرۆژه گرنگه‌كانه‌وه و له چوارچێوه‌ى دووباره بنیادنانه‌وه‌دا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كیتى ئه‌وروپا رێككه‌وتنامه‌ى دیكه‌ی واژۆكردوه له‌باره‌ى كارگێڕى دارایى گشتى، كۆتا رێككه‌وتنیش له‌گه‌ڵ عێراق له كانونى یه‌كه‌مى رابردوو بوه، دوو رێككه‌وتنامه‌كه‌ى دیكه له كاتێكى نزیكدا واژۆ ده‌كرێت، یه‌كه‌میان بۆ دووباره بنیادنانه‌وه‌ى موسڵه و دووه‌م تایبه‌ته بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ دانیشتوانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا.
بلیكوا راشیگه‌یاند، عێراق قه‌رزاى یه‌كێتى ئه‌وروپا نییه و یه‌كێتیه‌كه‌ش به‌خشینه‌كانى به شێوه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات كاریگه‌رى نه‌بێت له‌سه‌ر ره‌وشى ئابورى، هه‌رچى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ن كه له بوارى نه‌وت و گاز وزه و بازرگانى كار ده‌كه‌ن سه‌ر به وڵاته ئه‌وروپیه‌كانن نه‌وه‌ك یه‌كیتى ئه‌وروپا، چونكه یه‌كێتیه‌كه كار له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنامه‌ى هاوكارى و هاوبه‌شى.
باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا رونیكرده‌وه، ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى روبه‌روى كارى كۆمپانیاكان ده‌بنه‌وه هه‌مان ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ن كه روبه‌روى كه‌رتى تایبه‌ت ده‌بنه‌وه له عێراق یاخود هه‌ر كۆمپانیایه‌ك بیه‌وێت له‌و وڵاته كار بكات ئه‌وه‌ش بۆ سیاسه‌تى ئابورى ده‌گه‌رێته‌وه، به‌وه‌ى سیاسه‌تێكى ناوه‌ندییه، به‌وه‌ش كه‌رتى تایبه‌ت گرفتى زۆرى بۆ دروست ده‌بێت، سه‌ره‌راى گه‌نده‌ڵى و خراپى كارگێرى دارایى و درامه‌تى گشتى، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌وانه‌ش واى ده‌بینین هه‌ولێكى زۆر هه‌یه بۆ چاكسازى له‌لایه‌ن حكومه‌تى تازه‌وه.
ه.م