میسی ئەو گۆڵەی ئاشكراكرد لەژیانی وەرزشی لەبیریناكات (+ڤیدیۆ)

وەرزش

17/01/2019‌ 423 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ئەو گۆڵەی ئاشكراكرد، كە لەژیانی وەرزشی لەبیریناكات.

میسی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ، باسی لەو گۆڕە كردووە، دوای ئەوەی لەم هەفتەیە كۆی گۆڵەكانی لەخولی ئیسپانی كردە 400 گۆڵ.

میسی لەو بارەوە دەڵێت: كە شانازی دەكات بەو 400 گۆڵەی لەخولی ئیسپانی تۆماریكردووەو جەختیكردووەتەوە، كە دەیەوێت گۆڵی زیاتریش تۆماربكات.

میسی دەشڵێت: ئەوەی بەلای ئەوەوە گرنگە لەهەموو یارییەك سێ‌ خاڵ بەدەستبهێنن، نەك تۆماركردنی ژمارەكان وەك ئەوەی میدیاكان باسی دەكەن.

لەبارەی ئەو گۆڵەی هەرزگیز لەبیری ناكات، میسی دەڵێت گۆڵی یەكەمی بووە بەرانبەر یانەی ئەلباسیتی لەخولی ئیسپانی، كە بە پاسی رۆناڵدینیۆی بەرازلیی تۆماركردووە.

هـ ـ ح