ریهانا باوكی تۆمەتبار دەكات‌و سكاڵای لەسەر تۆماردەكات

جیهان

17/01/2019‌ 573 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریكی ریهانا سكاڵایەكی یاسایی لەسەر باوكی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی براندەكەی بەناوی "فینتی" بەكارهێناوە.

رۆژنامەی "Variety" بڵاویكردەوە، كە ریهانا داوای لەباوكی كردووە، ئەو كارەی رابگرێت، بۆ ئەوەی سكاڵای لەسەر تۆمار نەكات،

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە لەگەڵ ئاگاداركردنەوەكانی ئەو گۆرانیبێژە، رۆبەرت فینتی باوكی بەردەوام بووەو لەو كارەی كۆمپانیایەكی بەناوی "فینتی" لەساڵی دامەزراندووە، بۆیە بڕیاریدا سكاڵای لەسەر تۆماركردووە.

ریهانا لەسكاڵاكەیدا داوای قەرەبووی لەباوكی كردووەو جەختیشیكردووەتەوە، دەبێت، دادگاش ئەو كۆمپانیایەی دابخات.

هـ ـ ح

بەپەلە