وێنەیەكی رۆناڵدۆ لەسعودییە كاردانەوە دروست دەكات

وەرزش

17/01/2019‌ 304 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وێنەیەكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس لەشاری جەددەی سعودییە كاردانەوەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كردووە.

وێنەكە، كاتێك گیراوە، كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی جەددەی سعودییە، لەلایەن پاسەوانی پشكنەری پاسپۆرت، داوای پاسپۆرت لەو یاریزانە كراوەو پشكینینی بۆ كراوە.

كاردانەوەكان بەشێوەیەكە، كە چۆن دەبێت داوای پاسپۆرت لەكریستیانۆ رۆناڵدۆ بكرێت، لەكاتێكدا ئەو ناوبانگەی هەیە، بەڵام بەرپرسانی فڕۆكەخانەكە رەتیانكردووەتەوەو جەختیانكردووەتەوە، كە هەر كەسێك لەدنیا بێتە فڕۆكەخانەكەی پشكینی بۆ دەكەن.

رۆژنامەی عوكازی سعودی بڵاویكردەوە، كە رۆناڵدۆ بۆ یاری كۆتایی جامی ئیتالیای نێوان یۆڤانتۆس‌و میلان سەردانی سعودییەی كردووە، پشكینینەكەی رۆناڵدۆ لەكاتێكدا بووە، زۆربەی یاریزانەكان بەرەو فڕۆكەخانەكە هاتوون، بۆیە نەدەبوو ئەو پشكینینەی بۆ بكەن.

هـ ـ ح