بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

17/01/2019‌ 349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی ئەو نائارامییەی لەبازاڕەكان چەند رۆژێكە دروست بووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 68 سەنت بەرزبوونەوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.32 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 20 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 52.31 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكاو هەوڵەكانی رێكخراوی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم هەیە، كە ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرز بێتەوە.

هـ ـ ح