شارپرێس:
ئه‌لیگێری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕایگه‌یاند، ئامانجه‌كه‌یان له‌گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یۆڤانتۆس به‌دیهێناوه.
له‌پاش بردنه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا له‌لایه‌ن یۆڤانتۆسه‌وه، ئه‌لیگێری راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه ڕایگه‌یاند، بۆیه ڕۆناڵدۆیان بۆ یانه‌كه‌یان گواستوه‌ته‌وه، چونكه ئامانجه‌كان یه‌كلاده‌كاته‌وه.
ئه‌لیگێری وتیشی:"له‌پاڵ ڕۆناڵدۆدا یاریزانانی دیكه‌ی یانه‌كه‌یشی به‌باشی یارییان كردوه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك هه‌لی گۆڵكردنیان له‌ده‌ستداوه".
له‌باره‌ی یانه‌ی میلانه‌وه ئه‌لیگێری وتی، ئه‌و یانه‌یه زۆر به هێزی یاریكرد‌و بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی به‌قورس وه‌سفكرد.
ڕ . ج