شارپرێس:
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
سوریای دیموكرات مەسەدە داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد خه‌ڵكی
ناوچه‌كه بپارێزێ له رێگه‌ی دروست كردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام و پاراستنی له هێرشه‌كانی
توركیا، ئه‌مه‌ش به سه‌رپه‌رشتی ولاتان بێت له رێگه‌ی بڵاوه‌پێكردنی هێزی نێو ده‌وڵه‌تی
تایبه‌ت.
ئامینه عمر هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی مەسەدە ئاماژه‌ی
به‌وه كردوە "ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێ داگیركاریه‌كه‌ی ته‌واو بكات له باكوری
سوریا، به‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی توركیا له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی چۆمی فورات هیچ به‌رهه‌مێكی
نه‌بو، بۆیه ئێستا ده‌یه‌وێ ئه‌م داگیركاریه له رێگه‌ی ناوچه‌ی ئارامه‌وه جێبه‌جی
بكات".
ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی
ده‌وله‌تی تورك له تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و ده‌رخستنی ئه‌م ناوچه‌یه به‌وه‌ی
پێویستی به هێنانه‌دی ئارامی هه‌یه، ئامینه عمر ڕایگەیاند "ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵی ئه‌وه‌ی
دا گورز له ئه‌زمونی دیموكراتی بوه‌شێنێ كه نوێنه‌رایه‌تیه‌كی جوانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی
ده‌كرد، بۆیه به‌ئاراسته‌ی كاری ترسنۆكانه هه‌نگاوی نا وه‌ك ئه‌و ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌ی
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی كرده ئامانج له شاری مه‌نبه‌ج و بوه هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌ك
خه‌لكی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی".
له كۆتاییدا هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات ئەوەشی وتوە "ئێمه پایه‌ندین به پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان كه
قوربانیه‌كی زۆری داوه و روبه‌روی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان بونه‌وه له‌ماوه‌ی
ساڵانی پێشوودا و هەروەها داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی كرد ئه‌م رۆژه بكه‌نه رۆژی هاوكاری و پێكه‌وه بون له‌گه‌ل عه‌فرین؛
كه شارێكی ئارام و سه‌قامگیر بو، ده‌وڵه‌تی تورك داگیری كرد‌و گه‌نده‌ڵی تێدا بڵاو
كرده‌وه.
هـ ـ ر