ئوتێلێكی ژاپۆنی چەند رۆبۆتێك لەكارەكانیان دەردەكات

جیهان

18/01/2019‌ 373 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئۆتێلی "Henn-na" تەكنەلۆژی ژاپۆنی لەساڵی 2015، 243 رۆبۆتی دامەزراند، كە وەك كارمەند لەئوتێلەكە كار بكەن وەك مرۆڤ.

ئیدارەی ئەو ئوتێلە ئێستا بڕیاریداوە نیوەی ئەو رۆبۆتانە لەكارەكانیان دووربخاتەوەو لەشوێنیان مرۆڤ دامەزرێنێت‌و دەست بەكاركردنی ئاسایی بكەنەوە.

ئیدارەی ئوتێلەكە بەهۆی كەمتەرخەمی ئەو رۆبۆتانەو هەڵەكردن بڕیاری دوورخستنەوەیانی داوە، بەتایبەتی لەچێككردنی پاسپۆرت‌و نازنامەی ئەو میوانانەی سەردانی ئوتێلەكەیان كردووە.

رۆژنامەی "The Wall Street Journal" بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی ئەو رۆبۆتانەوە كێشە بۆ كارەكانی ئوتێلەكە دروست بووەو بەو هۆیەشەوە ئەو ئوتێلە داوای لێبوردنی كردووە.

هـ ـ ح