شەرڤانان هەرەشەی تۆڵەكردنەوە لەچەكدارانی داعش دەكەن

کوردستان

18/01/2019‌ 813 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكرات هەرەشەی تۆڵەكردنەوەیان لەچەكدارانی داعش كرد، ئەوەش لەبەرانبەر تەقینەوە خۆكوژییەكەی مەنبەج.

شەرڤانان لەمیانی بەیاننامەیەك رایانگەیاندووە، وەك تۆڵەكردنەوە دەست بەئۆپەراسیۆنێك بۆ سەر پاشماوەە شانە نوستووەكانی داعش لەناوچەكانی سوریا دەكەن.

شەرڤانان راشیگەیاندووە، كە ئەو ئۆپەراسیۆنەیان بۆ لەناوبردنی تەواوی چەكداران‌و پاشماوەكانی داعشە لەسوریا، بۆ ئەوەی چیتر توانای هێرشیان بۆ سەر ناوچەكان نەمێنێت.

رۆژی چوار شەممەی رابردوو چەكدارێكی داعش لەناوەراستی شاری مەنبەج خۆی تەقاندەكە، كە دەیان كەسی كردە قوربانی‌و لەناو قوربانییەكانیش چوار سەربازی ئەمریكی هەبوون.

هـ ـ ح