ئەمریكا دوای تەقینەوەكە هێزی زیاتری رەوانەی مەنبەج كردووە

کوردستان

18/01/2019‌ 2422 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا دوای تەقینەوەكەی شاری مەنبەجی سوریا هێزی زیاتری رەوانەی ئەو شارە كردووە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی رۆژئاوا دوو رۆژە سوپای ئەمریكا دەستی بەناردنی هێز بۆ شاری مەنبەج لەباكووری سوریا كردووە، ئەمە سەرەرای ئەو هێزانەی لەو شارە جێگیربوون.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، دوای تەقینەوەكەی رۆژی چوار شەممەی رابردوو ئەمریكا دەستی كردووە بەناردنی هێزو تا شەوی رابردووش پرۆسەكە بەردەوامی هەبووە.

رۆژی چوار شەممەی رابردوو تەقینەوەیەكی خۆكوژی لەناوەراستی شاری مەنبەجی سوریا روویدا، كە دەیان كەس بوونە قوربانی و لەناویاندا چوار سەربازی ئەمریكی ئەمریكی هەبوون، كە كوژرابوون‌و سیانی تریش بریندرابوون.

هەر بەپێی سەرچاوەكان ئەو هێزە ئەمریكییەی چوونەتە شاری مەنبەج 7 زریپۆش و چەند ئۆتۆمبیلێكی تری سەربازی-یان پێبووەو لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی فوڕاتەوە چوونەتە ئەو شارە.

هـ ـ ح