شارپرێس:
قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکانین و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین خۆیان له‌ناوچه مه‌ترسیداره‌كان بپارێزن تا ئه‌و كاته‌ی كه‌شوهه‌وا له بار ده‌بێت.
ئەمڕۆ هەینی ماڵپەری فەرمی قائیمقامی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە "به‌مه‌به‌ستی
پاككردنه‌وه‌ی رێگاوبان و ڕاماڵێنی به‌فر و لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی
هاتوچۆكردن، تیمه‌كانی لیژنه‌ی فریاگوزاری خێرای قائیمقامییه‌ت تا ئێستا سه‌رقاڵی
پاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێگاكانی ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان".
قائیمقامییەتى سلێمانى ئاماژەى بەوەشکردووە، "تائێستا هیچ گرفتێک دروست نه‌بووه و پاککردنەوەی شەقامەکان بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت".
هاوکات ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی
ڕوونیکردنەوە "به تیمێكی زۆر و ماندبونێكی زیاتر كار بۆ ڕزگاركردنی ئەو کەسانە
دەکرێت کە بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش ڕوو لە ناوچە شاخاوی و گەشتیارییەکان دەکەن و
ڕووبەڕووى گرفت دەبنەوە.
قائیمقامی سلێمانى داواشی لە هاوڵاتییان
کردووە، خۆیان له‌ناوچه مه‌ترسیداره‌كان بپارێزن تا ئه‌و كاته‌ی كه‌شوهه‌وا له
بار ده‌بێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە دوێنێوە شەپۆلێکى بەفر و باران ناوچەکانى
هەرێمى کوردستانى گرتەوە و بەو هۆیەشەوە ئاستەنگى هاتوچۆ لە زۆربەى ڕێگاکانى هەرێم
دروستبوو.
لە سنورى پێنجوێن کە ساڵانە بەفرێکى زۆرى
تیادا دەبارێت ئاستەنگى هاتوچۆ دروستدەبێت، بەڵام زانا عەبدولڕەحمان قائیمقامی
پێنجوێن بۆ دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، لە ئێستادا هیچ ئاستەنگیەکى
هاتوچۆ لەو سنورە دروست نەبووە.
هـ ـ ر