شارپرێس:
سوپای تورک و چەکدارەکانی، گوندی سۆخانکێ لە
ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکەن.
سوپای تورکیا و چەکدارەکانی کە لە گوندی
کیمار-ی ناوچەی شێراوا بەجێ بوونە، گوندی سۆخانکێ لە ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین
بە تانک و تۆپ، تۆپباران دەکەن، تا ئێستا چەندین تۆپ لە گوندەکە و دەوروبەری
کەوتووە.
تۆپبارانەکە تا کاتژمێر چوار و نیو بەردەوام بوە و لەسەر زیانەکانی ئەو تۆپبارانە هیچ زانیاریەک ا ئێستا بەدەست نییە.
هـ ـ ر