نوێنەری کۆریای باکوور گەیشتە واشنتن و لەگەڵ مایک پەمپیۆ کۆدەبێتەوە

جیهان

18/01/2019‌ 303 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوێنەری کۆریای باکوور گەیشتە واشنتن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ.


ڕۆژی هەینی نوێنەری کۆریای باکوور گەیشتە واشنتن ئەویش دوای حەوت مانگ دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ڕابەری کۆریای باکووردا.


ماڵپەری ڕۆیتەرزی بەریتانی ڕایگەیاندوە  "کیم یۆنگ چول نوێنەری باڵای دانوستانەکانی ناوەکیی کۆریای باکوور لەگەڵ لەگەڵ مایک پەمپیۆدا کۆدەبێتەوە و سەردانی کۆشکی سپیش دەکات".


ماڵپەرەکە ئەوەشی وتوە "ئەگەری ئەوە هەیە بەرپرسەکەی کۆریای باکوور کۆبوونەوە لەگەڵ  دۆناڵد ترەمپ ئەنجام بدات".


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە وابڕیاربوو لە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ چاوی بە هاوتا کۆرییەکەی بکەوێت بەڵام لە دوا ساتەکاندا کۆبوونەوەکەی هەڵوەشاندەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
هـ ـ ر

بەپەلە