شارپرێس.. حلمى ره‌سول ره‌زا
بەغداد هۆشداری دەدات لە ئیستیفزازی نەتەوەیی و کوردیش داوای دانوسان دەکات رەنگە باشتر بیتناردنى هێز له‌لايه‌ن حكومه‌تى عێراق و له‌نێوياندا حه‌شدى شه‌عبی له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردودا بۆ كه‌ركوك، ترسى لاى كورده‌كان زياد كردوه به هه‌بونى رێككه‌وتنێك له نيوان هێزه شيعى و سونيه‌كان له به‌غداد، به‌وه‌ى كه‌ركوك له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ئيتحاديدا بهێلنه‌وه‌و نه‌هێڵن ئيداره‌ى هه‌ولێر بگه‌رێته‌وه شاره وه‌ك پيش روداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبره‌ى 2017، ئه‌مه‌ش واى كردوه هه‌ولێر ليژنه‌ى دانوستان دروست بكات ده‌رباره‌ى ئه‌م دۆسيه‌يه و دابڕينى له دۆسيه‌كانى تر.
له هه‌فته‌ى رابردودا هێزى زياترى عێراقى چوه كه‌ركوكه‌وه، به‌هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئالاى كوردستان له‌لايه‌ن يه‌كێتى نيشتمانى كوردستانه‌وه له‌سه‌ر باره‌گاكانى و بوه مايه‌ى نيگه‌رانى توركمان و عه‌ره‌به‌كان كه دوو پێكهاته‌ى تر‌ى شارى كه‌ركوكن، ئه‌م هێز ناردنه‌ش له‌سه‌ر داواى پارێزگارى كه‌ركوك –راكان جبورى- بو، بۆ ئه‌وه‌ى هيچ روداوێكى ره‌گه‌زپه‌رستى له‌و شاره‌دا رونه‌دات و حزبه كورديه‌كانى به به‌رپرس زانى له‌هه‌ر په‌ره‌سه‌نديكى خراپ يان به‌رپابونى ئاژاوه.
به‌رپرسێكى كورد بۆ ماڵپه‌رى – العربي الجديد- ڕاگەیاند "حزبه كورديه‌كان، له نێويشياندا دوو حزبه سه‌ره‌كيه‌كه له ميانى كۆبونه‌وه‌يه‌كى داخراودا له كه‌ركوك بابه‌تى ناردن و زياد كردنى هێزه‌كانى ئيتحادى و پاڵشتى (ئێران و توركيا) به شێوه‌يه‌كى رانه‌گه‌ينراو بۆ ئو هه‌نگاوه‌ى به‌غدا تاوتوێكران، پاشان بريار درا په‌نا بۆ دانوستان ببرێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ زيندوكردنه‌وه‌ى ماده‌ى 140 ى ده‌ستور، كه تيايدا رێكخستنى گشتپرسى بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان باس كراوه بۆ زانينى بۆچونى دانيشتوانه‌كانه‌ى به‌وه‌ى ده‌يانه‌وێ له ژێر ده‌سه‌ڵاتى كێدا بن".
بەرپرسە کوردەکە ئاماژه‌شى به‌وه‌ش كرد "حكومه‌تى عێراق هۆشدارى داوه‌ته هێزه كورديه‌كان له هه‌ر ئيستفزازێكى نه‌ته‌وه‌يى له‌ناو شاره‌كه‌دا، و هێشتنه‌وه‌ى دۆخه‌كه به‌م شێوه‌يه‌ى هه‌يه تاكو سه‌رژمێرى گشتى بۆ دانيشتوانى عێراق ده‌كرێت له ساڵى داهاتوو هه‌روه‌ها هه‌لبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له كۆتايى ئه‌مسالدا".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه " يه‌كێتى و پارتى ريككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ ئه‌م بابه‌ته بدۆزرێته‌وه له‌گه‌ل به‌غداو ليژنه‌يه‌ك پێك بهێنرێ بۆ سه‌ردانى كردنى پايته‌خت له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتودا ده‌رباره‌ى بابه‌ته‌كه، و هه‌وڵى ئه‌وه بدرێت كێشه‌كه به ئاراسته‌ى رێككه‌وتنى نوێ ببرێت، كه به‌لاى كه‌مه‌وه هێزه كورديه كاريگه‌ره‌كان له كه‌ركوك بمێننه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى نه‌يانتوانى به‌غدا رازى بكه‌ن به ناردنى هێزى پێشمه‌رگه وه‌ك هاوبه‌شێك له‌به‌رێوه‌بردنى شاره‌كه‌دا".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى نه‌شاردۆته‌وه "كورده‌كانى كه‌ركوك گومانيان له پێكه‌وه ژيانى ئاشتيانه هه‌يه به‌هۆى ئه‌و هێزه زۆره سه‌ربازيه‌ى له‌شاره‌كه‌دا هه‌يه، له‌م باره‌يه‌شه‌وه مه‌سعود بارزانى دانوستان له‌گه‌ل سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران عادل عبد المهدى ده‌كات له‌م باره‌يه‌وه".
له‌لايه‌كى تره‌وه، لايه‌نه ئه‌منيه‌كان له‌كه‌ركوك دووپاتيان كردۆته‌وه هه‌بونى هێزى سه‌ربازى له‌شاره‌كه‌دا هيچ پێكهاته‌يه‌كى مه‌ده‌نى ناكاته ئامانج، به‌ڵكو مه‌به‌ست له هه‌بونيان به‌رجه‌سته‌كردنى ئارامى و پاراستنيانه.
جاسم به‌ياتى له سه‌ركردايه‌تى پرۆسه‌كانى ديجله گوتى "هه‌بونى هێزى سه‌ربازى له پارێزگاكه‌دا، بۆ رێگرتنه له‌هه‌ر كارێكى توند‌و تيژى له‌و شاره‌دا، چونكه له ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك پاشماوه‌كانى رێكخراوى داعش بونى هه‌يه، هه‌روه‌ها پێكهاته‌ى دانيشتوانى شاره‌كه‌و هه‌ستياره‌يه‌كه‌ى واى كردوه لايه‌نى ئه‌منى به شێوه‌يه‌كى چر رێكبخرێ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ل به‌داعش نه‌درێت ناكۆكيه‌كانى نێوان پێكهاته‌كان بقۆزێته‌وه بۆ ناسه‌قامگيرى".
سياسيه‌كانى ئه‌و شاره‌ش تا ئێستا هيچ فشار‌و ده‌ست درێژى كردنێكيان له‌لايه‌ن هێزه ئه‌منيه‌كانه‌وه بۆسه‌ر ناوچه كورديه‌كان تۆمار نه‌كردوه، له‌م روه‌وه ئه‌ندامى هاوپه‌يمانى – البناء- له كه‌ركوك – حيدر العبيدى گوتى " هێزه‌كانى عێراق به‌سه‌رجه‌م رێكخستنه‌كانيه‌وه تێكڕاى پێكهاته‌كانيان له كه‌ركوك پاراستوه، به‌تايبه‌تى پێكهاته‌ى كوردى، و هيچ فشار‌و ده‌ستدرێژيكردنێكيان بۆ سه‌ر ناوچه كورديه‌كان نه‌كردوه"، داواى ئه‌وه‌شى كرد كارته‌كان تێكه‌ل نه‌كرێن و له رێگه‌ى گفتوگۆوه چاره‌سه‌رێكى سياسى بۆ كه‌ركوك بدۆزرێته‌وه، و په‌نا بۆ تۆمه‌تباركردن نه‌برێت.
سه‌رچاوه: العربي الجديد
هـ ـ ر