بۆ جاری دووەم ستیفان لوێڤیەن بەسەرۆک وەزیرانی سوید هەڵبێردرایەوە

جیهان

18/01/2019‌ 498 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ١٣١ ڕۆژ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ جارى دووەم ستیەفان لوێڤیەن بۆ سەرۆک وەزیران ڕاسپێردرا.

بۆ جارى دووەم و دوای زیاتر لە چوار مانگ بەسەر هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى سوید، ئەمڕۆ هەینى ستیەفان لوێڤیەن کە سەرۆک وەزیرانى پێشووى ئەو وڵاتە بوو ڕاسپێدرا حكومەت پێكبهێنێت.

چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک وەزیرانى هەڵبژێردراوى سوید ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو ناوى کاندیدانى حکومەتەکەى ڕابگەیەنێت کە تەنها حزبی سۆشیال دیموکرات و حزبى ژینگە پێکهاتەى حکومەتەکە دەبن.

هۆکارى دواکەوتنى پێکهێنانى حکومەتى سوید دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامى هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى ئەو وڵاتە کە هیچ پارتێک زۆرینەى کورسییەکانى پەرلەمانى ئەو وڵاتەى بەدەست نەهێنا، هاوکات هۆکارى هەڵوەشانەوەى بەرەى بەرهەڵستکارانیش بوو کە ماوەى ١٤ ساڵە هاوپەیمانن.

هەڵبژاردنەوەى ستیەفان لوێڤیەن سەرۆک وەزیرانى پێشووى سوید لەکاتێکدایە کە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى ئەمجارەدا ژمارەى کورسییەکانى پارتەکەى (پارتى سۆسیال دیموکرات) لە ١١٣ کورسییەوە بۆ ١٠٠ کورسی کەمی کرد.
ئ.ر

هـ ـ ر