ئێران لەپشت هەوڵی سەركردە شیعەكانە بۆ دەركردنی سوپای ئەمریكا لەعێراق

عیراق

19/01/2019‌ 401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماوەیەكە بەشێك لەسەركردەكانی عێراق باس لەوە دەكەن، كە هەموو هەوڵێك دەدەن، بۆ ئەوەی سوپای ئەمریكا لەوڵاتەكەیان دەربكەن.

لەئێستادا هەوڵی ئەو سەركردە عێراقییانە ، كە زۆرینەیان شیعەن، خۆی لەئامادەكردنی پرۆژەیاسایەك دەبینێتەوە، كە پێشكەشی پەرلەمانیان كردووە، بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق پابەندكەن بەدەركردنی سوپای ئەمریكا لەعێراق.

بەپێی قسەی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات، ئێران لەپشت ئەو هەوڵەی سەركردەكانی عێراقەوەیە.

هەر بەپێی قسەی هۆشیار زێباری، كە لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، لایەنی ئێرانی ئامۆژگاری سەركردە عێراقییەكانی كردووە، بەیاسایەك كار بۆ دەرپەڕاندنی سوپای ئەمریكا لەوڵاتەكەیان بكەن.

ئەمریكا لەساڵی 2014وە بۆ شەڕی داعش هێزی رەوانەی ناوچەكانی عێراق كرد، كە ئێستا زیاتر لە 6 هەزار سەربازی لەو وڵاتە هەیەو رەتیشیكردووەتەوە، كە هێزەكانی بكشێنێتەوە.

هـ ـ ح