گومانی ساختەكاری.. 53 هەزار سوری دەتوانن لەهەڵبژاردنەكانی توركیا دەنگ بدەن

جیهان

19/01/2019‌ 438 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەزاران كەس لەسوریاوە، كە ئاوارەی توركیا بوون، رەگەزنامەی ئەو وڵاتەیان وەرگرتووەو مافی دەنگدانیان لەهەڵبژاردنەكان هەیە.

وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو سورییانەی رەگەزنامەی توركی-یان وەرگرتووە، 53 هەزار كەسە، كە ئەوانە مافی دەنگدانیشیان هەیە.

ئەو پرسە ئێستا كێشەی لەناو توركیا دورستكردووەو بەو هۆیەشەوە پەرلەمان سلێمان سویلۆی وەزیری ناوخۆی بانگێشتكردووە بۆ لێپرسنەوە، چونكە گومان دەكرێت بەو ژمارە سورییە ساختەكاری لەهەڵبژاردنەكان بكرێت.

وەزیری ناوخۆی توركیا لەمیانی لێپرسینەوەكانی پەرلەمان دانی بەوەدانا، كە 53 هەزار 99 كەسی سوری رەگەزنامەی توركیایان وەرگرتووە.

وەزیری ناوخۆی توركیا راشیگەیاند، بەپێی یاسا ئەو سورییانە لەهەڵبژاردنی 31ی یایۆی داهاتوو، كە بۆ شارەوانییەكان ئەنجامدەدرێت، مافی دەنگدانیان هەیەو لەو بارەشەوە كارتی دەنگدانیان بۆ كراوە.

توركیا چەند ساڵێكە پێشوازی لەپەنابەرانی سووری دەكات، كە بەپێی ئامارەكان لەئێستادا 3.6 ملیۆن كەس لەو وڵاتە نیشتەجێن، كە ئاوارەی سوورنین.

هـ ـ ح

بەپەلە