شارپرێس:
میدیایەکی ئەمریکی بۆیەکەمجار دەوڵەتی تورکیا بە پشتیوانی فەرمی تیرۆر دەناسێنێت.
ڕۆژى شه‌ممه‌ى ڕابردوو ڕۆژنامه‌يه‌كى ئه‌مريكى ئه‌وه‌ى ئاشكراى كرد "توركيا له پشتيوانيكردنى ڕێكخراوى قاعيده‌وه تێوەگلاوه له سوريا، هه‌روه‌ك ڕێكخراوى قاعيده‌ش پێشتر بازنه‌ى گه‌ياندن بووه له نێوان ئه‌نقه‌ره و جوڵانه‌وه‌ى گه‌نجانى سوماڵى تيرۆرست كه له‌و ماوه‌ى پێشوودا هێرشى كرده‌سه‌ر ميوانخانه‌يه‌ك له نه‌يبروبى پايته‌ختى كينيا و نزيكه‌ى 21 كه‌سيش بوونه قوربانى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه".
ڕۆژنامه‌ى "واشنتۆن ئێگزامينه‌ر" له ڕاپۆرتێكيدا كه عه‌بدوڵا بۆزكۆرت – ى سه‌رۆكى پێشووى نووسينگه‌ى ئه‌نقه‌ره‌ى ڕۆژنامه‌ى "زه‌مان توده‌ى" نوسیویەتی ڕایگەیاندوە"(ئيبڕاهيم سن) كه ئێستا له به‌نديخانه‌يه‌كى پاكستان به تاوانى ئه‌نداميه‌تى بۆ قاعيده به‌ند كراوه، به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌واڵگرى توركيا كارى كردووه بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى گروپه چه‌كداره‌كان له سوريا".
ڕۆژنامه‌كه به ناونيشانى "كاتى ئه‌وه هاتووه توركيا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى له ئامێزگرى تيرۆر بناسێندرێت" ووتاره‌كه‌ى بڵاوكردۆته‌وه".
ڕۆژنامه ئه‌مريكييه‌كه پاڵپشت به ووتاره‌كه‌ى بوزكورت ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه"(ئيبڕاهيم سن) له ساڵى 2012 بڕى 600 هه‌زار دۆلارى ئه‌مريكى بۆ جوڵانه‌وه‌ى گه‌نجانى سۆماڵى گواستۆته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركياش هه‌وڵى ئه‌وه‌يان داوه ئه‌و كاره‌ى ناوبراو په‌رده‌پۆش كه‌ن دواى ئه‌وه جوڵانه‌وه‌ى فه‌تحوڵا گوله‌ن زانيارى له باره‌ى په‌يوه‌ندييه نهێنييه‌كانى نێوان قاعيده و ئه‌نقه‌ره دزه‌پێكردووه".
حكومه‌تى توركيا له ساڵى 2014 دۆسيه‌ى لێكۆلينه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به ئيبڕاهيم سن – ى داخستووه، سه‌رجه‌م به‌رپرسانى پۆليس و داواكارانى گشتى و داده‌وه‌رانى ئه‌و دۆسييه داخراوه‌شى دوورخستونه‌ته‌وه كه په‌يوه‌ست بوون به لێكۆڵينه‌وه له‌و دۆسيه‌يه هه‌ر وه‌ك ڕۆژنامه ئه‌مريكييه‌كه نووسيوويه‌تى.
ئۆتۆمبێلى فرياكه‌وتن له خزمه‌تى تيرۆردا
ڕۆژنامه‌ى "واشنتۆن ئێگزامينه‌ر" ئاماژەی بەوەداوە "چه‌ند په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى كه نوێنه‌رانى داواكارى گشتى به گوێره‌ى فەرمانێكى دادگا ده‌ستيان كه‌وتووه، په‌يوه‌ندى نێوان سن و ئاژانسى هه‌واڵگرى توركيا – يان ئاشكرا كردووه، باوه‌ڕيشيان وابوو كه زۆرێك له ڕێكخراوه مرۆيى و ياساييه ناحكومييه‌كان وه‌ك په‌رده‌پۆشيك به‌كارهێنراون بۆ شاردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان بۆ پشتيوانى گروپه تيرۆرستييه چه‌كداره‌كانى سوريا".
ڕۆژنامەکە وتوشیەتی "پۆليسى توركياش توانى 3 كه‌س له كارمه‌ندانى ده‌سته‌ى فرياكه‌وتنى مرۆيى و مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييه‌كانى توركيا ديارى بكات كه له نزيكه‌وه له‌گه‌ڵ سن كاريان كردووه بۆ به قاچاخبردنى كه‌لوپه‌ل بۆ سوريا".
بەپێی بڵاوکراوەی ڕۆژنامەکە "په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كانى نێوان ئه‌و 3 كه‌سه‌ش ئاشكرايان كردووه كه چۆن پلانيان داڕشتووه بۆ به‌كارهێنانى ئۆتۆمبيله‌كانى فرياكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌ل بۆ تيرۆرستان دواى ئه‌وه‌ى سه‌خت و دژوار بوو ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره بچوكه‌كان به هۆى جه‌نگه‌وه بچنه ئه‌و ناوچانه‌ى ئه‌وان مه‌به‌ستيان بووه".
ڕۆژنامه‌ى "واشنتۆن ئێگزامينه‌ر" له كۆتايدا گه‌يشتۆته ئه‌و ڕاستييه‌ى كه ڕاپۆرته‌كه‌ى بوزكۆرت كه جه‌خت له پشتيوانى توركيا ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌ندامانى قاعيده له سوريا، پێى وايه له‌وانه‌يه ئه‌م كاره هانده‌ر بووبێت بۆ پشتيوانى ئه‌مريكا بۆ هێزه كوردييه‌كان له سوريا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڕێكخراوى داعش، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى واشنتۆن ته‌واو له‌وه دڵنيا بۆته‌وه كه هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ گروپه توندڕه‌ووه‌كانى سوريا ده‌بێته ئاڵێنگارييه‌كى ئه‌منى بۆ ناوچه‌كه.
ڕۆژنامه ئه‌مريكييه‌كه پشتيوانى ئه‌نقه‌ره‌ى بۆ قاعيده له سوريا گرێداوه به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ده‌زگاى كومرگى ده‌رياوانى ليبيا له به‌نده‌ى ميسڕاته به‌سه‌ر بارێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له‌ناو باخيره‌يه‌ك كه له توركياوه هاتبوو.
ڕۆژناکەمە ئاشکرای کردووە "باره‌كه 20 هه‌زار ده‌مانچه‌ى دروستكراوى توركيا عه‌يار 8 مليم تێدا بووه كه له 550 سندوقدا هه‌ڵگيراوه كه تايبه‌ت بوون به گواستنه‌وه‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى ليبيا".
ئه‌مه‌ش يه‌كه‌م بارى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى نه‌بوو كه به باخيره له توركياوه ده‌گاته ليبيا،چونكه ده‌زگا گومرگييه‌كانى شارى خومس نزيكه‌ى پێش مانگێك بارێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نيان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتبوو. هه‌ردوو باره‌كه‌ش له‌و شوێنانه ده‌ستيان به‌سه‌رداگيراوه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ميليشيا چه‌كداره‌كاندان.
پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى : ROJ NEWS
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
هـ ـ ر